ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بریکارەکەی نرخی رافینها دیاری دەکات

رافینهای بەڕازیلی و یاریزانی لیدز یونایتد یەکێک دەبێت لە باسە گەرمەکانی بازاڕی گواستنەوە و بریکارەکەشی لە ئێستاوە ئاگرەکەی بۆ خۆش دەکات.

رافینها لەم وەرزەدا تا دێت ناوبانگی زیاتردەبێت و ستایشێکی زۆریش کرا بەهۆی ئەو  ئاستە بەرزەی لەگەڵ بەڕازیل بەرامبەر ڤەنزوێلا و ئۆرۆگوایی نیشانیدا.

ناوبراو تا ئێستا نرخی لە ماڵپەڕی transfermarket تەنها ٣٢ ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام بریارەکەی ئەوە رەتدەکاتەوە.

ئیواردۆ ئورامی بریکاری رافینها وتی “ئەمڕۆ زۆر نرخی لەوە زیاترە، بەڵام هەمیشە نرخ بەپێی ئەوە دیاری دەکرێت کە چ یانەیەک دەیەوێت بیکڕێت، ئەگەر یانە گەورەکانی وەک مانچێستەر یونایتد، سیتی، لیڤەرپوول و چێڵسی بێنە سەرهێڵ ئەوا داوای ٦٠ ملیۆن یۆرۆ دەکەین”.

ناوبراو لە ٢٠٢٠دا لەلایەن مارسێلۆ بێڵسا هێنرایە لیدز و پێشتر لە رینیسی فەڕەنسی یاری دەکرد. تەمەنی ٢٤ ساڵە و هێرشبەری باڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button