ئه‌وروپائیسپانیا

بەرگریکارێکی بارسێلۆنا بەشداری کلاسیکۆ ناکات

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هەفتەی داهاتوو لە گەڕی دەیەمی لالیگا، رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە و، بۆ ئەم یارییە رۆناڵد ئاراوخۆ بەرگریکاری ئۆرگوایی بەهۆی پێکان بەشداری ناکات.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، رۆناڵد کومان راهێنەری بلاوگرانا بەو هیوایە بوو بەرگریکاری ئۆرگوایی یانەکەی، بۆ دوو یاری داهاتوو بەرامبەر دینامۆکیەف لە چامپیۆنزلیگ و ریال مەدرید لە لالیگا ئامادەبێت، بەڵام تیمی پزیشکی یانەکە رایگەیاندووە ئەو یاریزانە بۆ ئەو دوو یارییە بەردەست نابێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە تیمی پزیشکی بارسێلۆنا بریاریداوە کۆتایی ئەم هەفتەیە پشکنینی زیاتر بۆ ئاراوخۆ بکرێت و، پاشان وادەی تەواوەتی گەڕانەوەی دیاری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button