ئه‌وروپا

كلایڤەرت: ڕۆشتنی میسی لە بارسێلۆنا قەرەبوو ناكرێتەوە

Yariga App

یاریگا-

پاتریك كلایڤەرتی هۆڵەندی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕاگەیاند كە ڕۆشتنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی بارسێلۆنا قەرەبوو ناكرێتەوە.

لە لێدوانیدا بۆ كەناڵێكی میسڕی كلایڤەرت ووتی: میسی گەورەترین یاریزانە لە جیهاندا ، چەندین نازناوی لەگەڵ بارسێلۆنا بردووەتەوە ، ناتوانرێت جێگرەوەی پەیدا بكرێت.

هەروەها ووتیشی: ڕۆشتنی لە بارسا سەختترین بڕیار بووە بۆ خۆی و بۆ یانەكەی ، كە پێوویستیان بە گەڕانەوەی متمانەیە دوای جێهێشتنی ئەفسانەكەیان ، كومان پێوویستی بە كاتە لەگەڵ یانەكە ئەو لە ئێستادا كەسێكی گونجاوە.

ئەستێرەكەی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا باشترین لە نێوان سەڵاح و لیڤاندۆڤسكی دیاری دەكات و ووتی: سەڵاح یاریزانێكە لە ئاستێكی جیهانیدایەلە ئێستادا لە باشترین یاریزانەكانی جیهانە ، هەر ڕاهێنەرێك بە ئاواتی ئەوەوەیە ڕاهێنانی پێبكات ، بەڵام لیڤاندۆڤسكی باشترە ، چەندین نازناوی لەگەڵ بایرن بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button