یاریگا-
ئیدارەی یانەی بارسێلۆنا دەیانەوێت پێش دەستپێكردنی یاری كلاسیكۆ گرێبەستی ئەستێرەیەكی لاوی یانەكەی نوێ بكاتەوە.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئیدارەی یانەی بارسێلۆنا دەیانەوێت بە زووترین كات نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەنسۆ فاتی ڕابگەیەنن.
ئامانجی یانە كەتەلۆنییەكە ئەوەیە پێش كلاسیكۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی فاتی ڕابگەیەنێت بۆ ئەوەی پێش ئەو یاریە ورەیەك و. گڕو تینێك بە هاندەران و یاریزانانی یانەكە بدات.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا چەند مەرجێكی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نارد بۆ خۆرخی میندیزی بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانەكە.