ئینگلتەرا
کاردانەوەی سۆڵشایەر لەسەر رەخنەکەی سێر ئەلێکس فێرگسۆن
یاریگا-ئۆلی گونار سۆڵشایەر لە کۆتاییدا وەڵامی سێر ئەلێکس فێرگسۆنی دایەوە سەبارەت بەو رەخنەیەی لەسەر رۆناڵدۆ لێی گرتبوو.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەرامبەر ئێڤەرتۆن، سۆڵشایەر بڕیاریدا رۆناڵدۆ لەسەر کورسی یەدەگ دابنێت، دواتر لە گرتەیەکدا کەلە سۆشیاڵ میدیاکان بڵاوکرایەوە دەردەکەوێت فێرگسۆن بە حەبیب نورماگۆمیدۆڤ ی ئەستێرەی پێشووی بۆکسێن دەڵێت “راهێنەر پێویستە هەمیشە باشترین یاریزانەکانی لە پێکهاتەی سەرەکی دابنێت”.
کاتێک ئەو پرسە لەگەڵ سۆڵشایەر باسکرا وتی “من هیچ کێشەیەکم نیە لەگەڵ ئەو قسەیە، بەڵام راست نیە کە وتەیەکی لەو جۆرە بڵاوببێتەوە چونکە وەک هەموو کەسێک دەکرێت رەخنەت هەبێت و بۆچوونی خۆت هەبێت، زۆرجار بە هاوسەرەکەمم وتووە کە هاوڕانیم لەگەڵ فێرگسۆن ئەوکاتەی یاریزان بووم بەڵام نەبووە مانشێتی رۆژنامەکان چونکە لە نێوان خۆمان بوو”.