ئه‌وروپائینگلتەرا

دوو یاریزانی تۆتنهام تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

یاریگا-

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی گورزێكی كوشندەی بەركەوت كاتێك دوو یاریزانی یانەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

وا بڕیارە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان نیوكاسڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهام بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی هەشتەمی خولی ئینگلیزیدا.

تۆڕی سكای سپۆرت ئاشكرایكرد دوو یاریزانی یانەی تۆتنهام تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

هەروەها ئەوەشیان ئاشكرا كردووە كە ئەو دوو یاریزانە ڕۆژی پێنجشەممە لەگەل تەواوی یاریزاناندا ڕاهێنانیان ئەنجامداوە و دوای 24 كاتژمێر تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دووپاتكراوەتەوە.

سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە ئەو دوو یاریزانە برایان جیل و سۆنن و دەبێت هەردوو یاریزان 10 ڕۆژ لە كەرەنتیندا بمێننەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button