ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

ئەڵمانیا وەك یەكەم هەڵبژاردە خۆی گەیاندە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ

یاریگا-

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەك یەكەم هەڵبژاردە توانی خۆی بگەیەنێتە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

ئەڵمانیا توانی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە مەكدۆنیا بباتەوە لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ, گۆڵەكانی مانشافت لەلایەن كای هاڤێرتز گۆڵیك ، تیمۆ ڤێرنەر دوو گۆڵ و جەمال موسیالا گۆڵیك تۆمار كران.

بەو بردنەوەیەش هەڵبژاردەكەی هانس فلیك كۆی خاڵەكانی گەیاندە 21 خاڵ و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پێش ڕۆمانیای دووەمەوەیە ، بەشێوەیەكی فەرمی توانیان خۆیان بگەیەننە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button