ئهمریکا
كۆنیمبۆڵ میسی خەڵات دەكات

یاریگا-
یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشور ” كۆنیمبۆڵ ” لیۆنێل میسی ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خەڵات دەكات.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە ئۆرۆگوای بباتەوە ، لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.
گۆڵەكانی تانگۆ لەلایەن لیۆنێل میسی و دی پاول و لاوتارۆ مارتینیز تۆمار كران.
كۆنیمبۆڵ ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە خەڵات دەكات بەبۆنەی بوون بە گۆڵكاری مێژووی كیشوەری ئەمریكای باشور.