یاریگا–
ئێدوارد کاماڤینگا، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی پێکان بەشداری یاری ئەمشەوی هەڵبژاردەکەی ناکات.
ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ فەرەنسا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکاری لاوی هەڵبژاردەکەیان بەهۆی ئەو پێکانەی چەند رۆژێکە تووشی بووە، ناتوانێت بەشداری یاری ئەمشەوی هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر ئیسپانیا بکات و، بەم هۆیەوە کامپی مەشق و راهێنانەکانی جێهشتووە و دەگەڕێتەوە مەدرید “.
ئەمشەو کاتژمێر 21:45 بەکاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئیسپانیا لە یاری کۆتایی نەیشن لیگ رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.