
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو ڕاهێنەر لویس ئینریكی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و دیدیە دیشامپ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ یاری كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا.
وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 21:45 بە كاتی كوردستان هەردوو هەلبژاردەی ئیسپانیا و فەڕەنسا لە یاری كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا ڕوووبەڕووی یەك ببنەوە ، لە یاریگای سان سیرۆ.
ئیسپانیا بە بردنەوەیان لە ئیتاڵیا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك و فەڕەنساش بە بردنەوەیان لە بەلجیكا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ خۆیان گەیاندە یاری كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو هەڵبژاردە بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرت:
فەڕەنسا:
گۆڵپارێز: لۆرێس
هێڵی بەرگری: لوكاس ، ڤاران ، كۆوندی
هێڵی ناوەند: تیۆ هێرناندێز ، پۆگبا ، چوامی ، پاڤارد
هێڵی هێرشبردن: ئیمباپێ ، گریزمان ، بێنزیما
ئیسپانیا:
گۆڵپارێز: ئونای سیمۆن
هێڵی بەرگری: ئەزپیلیكویتا ، لاپۆرت ، ئینیگۆ مارتینیز ، ئەلۆنسۆ
هێڵی ناوەند: جاڤی ، بۆسكێتس ، كۆكی
هێڵی هێرشبردن: فۆرنالس ، فیران تۆرێس ، ئۆیارزابال