ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا تاوەکو ماوەیەک ناتوانێت لە کامپ نۆ یاری بکات

Yariga App

یاریگا
یاریگای کامپ نۆ تایبەت بە یانەی بارسێلۆنا بریارە بەم زووانە، دەست بە کاری نۆژەنکردنەوەی بکرێت و بەم هۆیەوە یانە کەتەلۆنیەکە نزیکەی یەک ساڵ لە یاریگای یۆهان کرۆیف یاری دەکات.

خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی Rac1 گووتی ” بریارە بەم زووانە کاری نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەمان دەست پێ بکەین، لەوانەیە تاوەکو یەکساڵ هیچ یارییەک لەم یارییە نەکەین، بەڵام من لەو بڕوایەدام کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تاوەکو ماوەیەکی زیاتر بەردەوام دەبێت و لە کۆتاییدا ژمارەی کورسیەکانی یاریگاکە بۆ 110 هەزار کورسی زیاد دەکرێن “.

بەم هۆیەوە بارسێلۆنا لەم ماوەیە یارییەکانی لە یاریگای یۆهان کرۆیف ئەنجام دەدات، ئەم یاریگایە دەتوانن شوێنی هاندەرانی بۆ نزیکەی 50 هەزار هاندەر زیاد بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button