ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

میسی پاڵێوراوانی باڵۆن دۆر ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ دەكات.

گۆڤاری فرانس فوتبۆل لیستی سەرەتایی پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئاشكرا كرد ، كە تێیدا لیۆنێل میسی دەبیندرێت لە لیستەكەدا.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ فرانس فوتبۆل لیۆ سەبارەت بە پاڵێوراوانی باڵۆن دۆر ووتی: لە یانەكەمدا من دەنگ بە دوو یاریزان دەدەم ئەوانیش نەیمار و ئیمباپێن ، هەروەها یاریزانی دیكەش هەیە لیڤاندۆڤسكی ساڵێكی نایابی بەڕێكرد بێگومان بێنزیماش كە ڕۆڵێكی گرنگی هەیە.

میسی خاوەنی زۆرترین خەڵاتی باڵۆن دۆرە بە شەش جار و لە دوای ئەویش كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دێت بە پێنج خەڵات.

بابەتی زیاتر

Back to top button