ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

لیڤەرپول یاریزانێكی ڕیاڵ مەدریدی دەوێت

یاریگا-

یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوەی یاریزانێكی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی دەیلی میرۆر لیڤەرپول چاودێری بارودۆخی ماركۆ ئەسینسیۆ یاریزانی هێڵی ناوەندی ڕیاڵ مەدرید دەكات ، یۆرگن كلۆپی ڕاهێنەری ڕێدز دەیەوێت یاریزانەكە بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

بەهۆی كەمی بەژداریكردنیەوە لەگەڵ یانە شاهانەكە ئەسینسیۆ دەیەوێت لە گواستنەوەكانی داهاتوودا ڕیزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

گرێبەستەكەی ئەسینسیۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2023 بەسەردەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button