ئهمریکا
تیتێ: بەڕازیل رەگەزپەرستە بەرامبەر راهێنەری رەش پێست
یاریگا-تیتێ راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل دان بەوەدا دەنێت رەگەزپەرستییەکەی رەگ داکوتاو بەرپرسە لەوەی تا ئێستا لە وڵاتەکەی راهێنەری رەشپێست کەمە.
لە خولی بەڕازیل تەنها یەک راهێنەر رەشپێستە و ئەویش مارکاوی راهێنەری فلۆمێنسییە، تیتێ لەوبارەیەوە وتی “رێزێکی گەورەم بۆ مارکاو هەیە و یەکێکە لە پیشەگەرترین ئەو کەسانەی کە کارم لەگەڵ کردووە، پێویستە دژی کلتورەکانمان بجەنگین چونکە بەڵێ رەگەزپەرستییەکی رەگ داکوتاو هەیە لە کۆنەوە و دەبێت ئەم جەنگە گەورەتربکەین بۆ پاراستنی مافی راهێنەرە رەگەزپەرستەکان”.
ئەم بابەتە دووبارە سەریهەڵدایەوە پاش هەڵمەتێکی مارکاو بۆ نیشاندانی ئەو تەنگ و چەڵەمانەی وەکو راهێنەرێکی رەشپێست لە بەڕازیل رووبەرووی دەبێتەوە.