یاریگا–
زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ وەرزی داهاتوو پشت بە تواناکانی ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی لاوی بڕازیلی یانەکەی دەبەستێت.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە، سەرەتا دوای هاتنی ئێدین هازارد بۆ ریال مەدرید، چاوەڕێ دەکرا یاریزانە بڕازیلیەکە پێگەی خۆی لەدەست بدات و ببێتە یەدەگی ئەو یاریزانە بەلجیکیە، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەم یاریزانە تەنها شوێنی یاریکردنی دەگۆڕێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە جۆنیۆر لەمەودوا لە بالی راست یاری دەکات، بە پێچەوانەی وەرزی رابردوو کە لە بالی راست یاری دەکرد.