ئهوروپا
میسی: هەڵەم نەكرد لە هەڵبژاردنی پاریس

یاریگا-
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دووپاتیكردەوە كە هەڵەی نەكردووە لە هەڵبژاردنی پاریس سان جێرمان.
دوای ئەوەی بارسێلۆنا شكستیهێنا لە نوێكردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل میسی ئەفسانەی یانەكەیان ، یاریزانەكە پەیوەندی بە ڕیزەكانی پاریس سان جێرمانەوە كرد.
میسی لە لێدوانیدا بۆ فرانس فوتبۆل ووتی: هیچ هەڵەیەكم نەكرد لە هەڵبژاردنی پاریس سان جێرماندا.
دوای پەیوەندیكردنی بە یانە فەڕەنسیەكەوە میسی تەنها گۆڵێكی تۆمار كردووە ، كاتێك بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاریانكرد لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا گۆڵێكی نایابی تۆمار كرد.