یاریگا-
ئیمیرسۆن ، یاریزانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا سەرسامی ئاستی جاڤی یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا بوو.
ئیسپانیا توانی لە ئیتاڵیا بباتەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك و خۆی گەیاندە یاری كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا ، لە یاری كۆتاییشدا چاوەڕوانی براوەی نێوان فەڕەنسا و بەلجیكا دەكات.
لە لێدوانی دوای یاریەكە ئیمیرسۆن ووتی: جاڤی سەرسامی كردم ، من ئەوم نە ئەناسی ، یاریەكی مەزنی كرد و توانایەكی گەورەی هەیە.
سەبارەت بە ئاستی ئیسپانیا ووتی: ئەوان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و سەرسامیان كردین ، تۆپی پێیەكی جوان پێشكەش دەكەن.