یاریگا-
یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی شوێنگرەوەی كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەی دەستنیشانكردووە لە ئەگەری ڕۆشتنی لە ڕیزەكانی یانەكە.
گرێبەستەكەی ئیمباپێ لەگەل پاریس لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و خواستی یاریزانەكەش ئەوەیە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بكات و گرێبەستەكەی نوێ نەكاتەوە.
بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ” le 10 sport ” پاریس سان جێرمان شوێنگرەوەیەكی چاوەڕوان نەكراوی دەستنیشانكردووە بۆ جێگای كیلیان ئیمباپێ.
سەرچاوە فەڕەنسیەكە ئاشكرایكردووە پاریس بیر لە گواستنەوەی داروین نونیز هێرشبەری یانەی بەنفیكا دەكاتەوە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.
هێرشبەرە ئۆرۆگوایەكەی یانەی بەنفیكا گرێبەستی لەگەل یانەكەی هەیە تا ساڵی 2025 ، ئەگەر پاریس بیەوێت بیگوازێتەوە ئەوا دەبێت بڕی هەلوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بدات كە 150 ملیۆن یۆرۆیە.
داروین نونیزی تەمەن 22 ساڵان لە دەستپێكی وەرزەوە تا ئێستا توانیویەتی شەش گۆڵ تۆمار بكات.