ئیتاڵیا
کالابریا: کەس لە میلان باشترنیە لە ئیتاڵیا
یاریگا-دەیڤد کالابریا ئەستێرەی یانەی ئەیسی میلان پێی وایە لە ئێستادا یانەکەی باشترینی خولی ئیتاڵییە.
رۆسۆنێری تەنها ٢ خاڵی لەدەستداوە لە دوای ٧ هەفتە لە خولەکە و لە پلەی دووەمە ئەمەش باشترین دەستپێکی یانەکەیە لە ١٨ ساڵی رابردوودا، کالابریا بۆ دازن وتی “زۆر یانەی بەهێز هەن لە خولی ئیتاڵی بەڵام هیچیان لە میلان باشترنین، دەبێت سەرنجمان لەسەر یاری خۆمان بێت و بەردەوام بڕوامان بەوە هەبێت کە ئێمە باشترینین، یاری و ساتی وەها دێنە پێش کە رەنگە گومان دروستبکەن، لەگەڵ ئەوەشدا هەردەبێت بە ئەرێنی سەیری خۆمان و دۆخەکە بکەین”.
کالابریا بانگهێشتی ئیتاڵیا کرا بەهۆی پێکانی رافایل تۆلۆی و رۆژی چوارشەممە، یەکەم یاری پشووی نێودەوڵەتی بەرامبەر ئیسپانیا ئەنجام دەدەن.