یاریگا-
كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی هەموو دەنگۆیەكی سەبارەت بە داهاتووی یەكلا كردەوە.
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەل RMC كە بەشێكی كەمی چاوپێكەوتنەكەی بڵاوكراوەتەوە و وا بڕیارە سبەینێ تەواوی لێدوانەكانی بلاو بكرێتەوە هێرشبەرە فەڕەنسیەكە دووپاتیكردەوە خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی یانەكەی دەربڕیوە.
ئەو لێدوانانەی كە لە چاوپێكەوتنەكەیدا بڵاوكراوەتەوە:
” داوای ڕۆشتنم كرد لە پاریس سان جێرمان چونكە نەمویست گرێبەستەكەم نوێ بكەمەوە ، دەمویست یانەكەم بڕێك پارە لە دوای ڕۆشتنم وەربگرێت ، داوای ڕۆشتنم كرد لە پاریس لە سەرەتای مانگی حەوت نەك لە كۆتا هەفتەی بازاڕی گواستنەوە ، پاریس ئەو یانەیەیە كە زۆری پێبەخشیوم ، من هەموو كات دڵخۆش بووم لەماوەی ئەو چوار ساڵەی لێرە بووم و تا ئێستاش ، من ڕۆشتنم بە زوویی ڕاگەیاند تەنها بۆ ئەوەی یانەكە سوود وەربگرێت ، خەڵك دەڵێن كە من شەش بۆ حەوت ئۆفەرم بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم ڕەتكردووەتەوە و چیتر نامەوێت قسە لەگەڵ لیۆناردۆ بكەم ، ئەوە تەواو دوورە لە ڕاستیەوە ”.