ئه‌وروپائیتاڵیا

تۆنالی: هەستمان بە ترس كرد بەرامبەر ئەتلانتا

Yariga App

یاریگا-

ساندرۆ تۆنالی ، ئەستێرەی یانەی میلانی ئیتاڵی ئاشكرایكرد هەستیان بە ترس كردووە لە یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلانتا.

ئەتلانتا لە یاریگای خۆی میوانداری میلانی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی میلان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتایی هات.

میلان تا خولەكی 85 بە سێ گۆڵ لە پێشەوە بوو پاشان ئەتلانتا توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

لە دوای یاریەكە تۆنالی بۆ تۆڕی DAZN ووتی: دوای گۆڵی دووەمی ئەتلانتا هەستمان بە دڵەڕاوكێی و ترس كرد ، كاتی یاریەكە ئەوەندەی نەمابوو هەر بۆیە ترسەكەمان ئەوەندەی نەخایاند.

هەروەها ووتیشی: بە بەهێزی دەستمان پێكرد ، دوای یاریە سەختەكەی چامپیۆنسلیگ چاوەڕوانمان نەدەكرد بەو هێز و توانایەوە یاری بكەین.

لە كۆتایشدا ووتی: تاكە ئامانجی میلان لەم. وەرزەدا بردنەوەی نازناوی سكۆدێتۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button