یاریگا–
لویس ئێریکێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا سێرجی رۆبێرتۆ بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا بۆ دوو یاری داهاتووی پاڵاوتنەکان بانگهێشت دەکات.
ماڵپەری فەرمی هەڵبژاردەی تۆپی پێ ئیسپانیا لە هەژماری فەرمی تویتەر بڵاویکردەوە، راهێنەرەکەی هەڵبژاردەکەیان دوای ئەوەی برایس مێندێز ناوەڕاستکارەکەی سێلتاڤیگۆ تووشی پێکان بوو، بریاریدا لە شوێنی ئەو یاریزانە، ناوەڕاستکارەکەی بارسێلۆنا بانگهێشت بکات و بەم شێوەیە ژمارەی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی بارسا گەیشتە چوار یاریزان.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری بۆ ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر، لە کۆمەڵەی دووەم لە کۆی شەش یاری، چوار بردنەوە، بەرامبەربونێک و دۆڕانێکی هەیە و بریارە لە دوو یاری داهاتوو رووبەڕووی یۆنان و سوید ببێتەوە.