
یاریگا-
ڕافا بینیتیز ، ڕاهێنەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی باس لە یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد و. كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات.
ئەمڕۆ كاتژمێر 14:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆرد میوانداری ئێڤەرتۆن دەكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئینگلیزی.
لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بینیتیز ووتی: لەو باوەڕەدام كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە شێوەیەكی زۆر نایاب یاری دەكات سەرەڕای بەرز بوونەوەی تەمەنی.
هەروەها ووتیشی: دەبێت چاودێری هەموو تیمەكە بكەین نەك تەنها یاریزانێك كە ئەگەر یاریزانێكی باشی وەك كریستیانۆش بێت.
شەیتانە سورەكان لە ڕیزبەندی چوارەمی پریمەرلیگ دێن بە كۆكردنەوەی 13 خال لە كۆی شەش یاری و یانەی ئێڤەرتۆنیش لە پلەی پێنجەم دێت بە كۆكردنەوەی هەمان ڕێژە خاڵ.