یوفا سکاڵاکەی دژی یانەکانی سوپەرلیگ کشاندەوە
یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا بەفەرمی کۆتایی هێنا بەو سکاڵایە یاساییەی دژی یانەکانی سوپەرلیگ تۆماری کردبوون.
هەفتەی پێشوو دادگا رایگەیاند یانەکانی سوپەرلیگ هیچ هەڵەیەکی یاساییان نەکردووە و رەتیکردەوە سزای ئەو یانانە بدات، لە بەیاننامەیەکدا یوفا هاتووە
“سەبارەت بەو سکاڵا یاساییەی دژی ریاڵ مەدرید، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس تۆمارمان کردووە بەهۆی هەستکردن بە شکاندنی چوارچێوە یاساییەکانی یوفا ی پەیوەندیدار بەو خولەی کە ناونراو سوپەرلیگ. یوفا تێدەگات کە بۆچی بڕیاری یاسا سکاڵاکەی بە ” بێ بنەما” ناوبرد و هەمیشە ئێمە بەوپەڕی پیشەگەر و لە میانەی دڵسۆزییەوە هەنگاومان ناوە و تێدەگەین لە بنەما یاساییەکانی پشت بڕیاری دادگا و هەربۆیە داواکەمان دەکشێنینەوە”.
سکاڵاکە راستەوخۆ دژی سێ یانە بەشداربووەکەی سوپەرلیگ بوو کە تا ئێستا لەو خولەدا ماونەتەوە، پێشتریش فلۆرەنتینۆ پێرێز دڵنیایی دابوو لەوەی یوفا ناتوانێت لە دادگا بیسەلمێنێت ئەوان سەرپێچییان کردووە و بڕیارەکە لە بەرژەوەندی ئەوان دەبێت.