عێراقکوردستان

بەپەلە: یانەی سەید سادق وەڵامی ڕاهێنەرەکەی دەداتەوە

یاریگا-
ڕەمزی ساڵح، دوای ئەوەی دەستی لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی سەید سادق کێشایەوە، یانەکە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

راهێنەرەکەی پێشووی یانەی سەید سادق باس لەوەدەکات کەوا یانەکە بەڵێنەکانی بۆ جێ بەجێ نەکردووە و یاریگا و یاریزانی تەواوی بۆ دابین نەکراوە بۆیە دەستی لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە کشاندۆتەوە، بەڵام کەمێک لەمەوبەر لە ئەژماری تایبەتی خۆیان یانەی سەیدسادق بەمشێوەیە وەڵامی ڕەمزی ساڵحی داوەتەوە:

ڕونکردنەوەیەک لەیانەی سەیدسادقەوە

بەڕێز ڕەمزی ساڵح، لەچەند پەیج و ئەکاونتێک باس لەوەدەکات بەهۆی چەند کێشە و گرفتێکی دارایی و نەبونی یاریگا و یاریزان وازیهێناوە و دەستی لە کارکێشاوەتەوە.
ئێمە لەکارگێری یانە ئەو ووتانەی ڕەتدەکەینەوە، چونکە هیچ کێشەیەکی یاریزان و یاریگامان نیە و ئەو خۆی ئەمساڵ و ساڵی ڕابردوش سەرپشک کراوە چەند یاریزان و کێ دێنێت، ئەم وەرزەش چەند جارێک پێیوتراوە لەهەر هێڵیک گرفتی هەیە، دەستکراوەیە بۆ هێنانی یاریزان کێ دەردەکات هیچ ڕێگریەکی لێنەکراوە.

سەبارەت بەیاریگاش ڕاستە یاریگای خۆمان کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ دەکرێت، بەڵام بەهاوکاری کارگێری یانە، یاریگای شەهیدانی تەپەڕش تەرخانکراوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان تا ئەوکاتەی یاریگاکەمان تەواو دەکرێت.

بەڕێز ڕەمزی ساڵح لای سەرۆکی یانە و یاریدەری ڕاهێنەر و بەڕێزان کاک دارەوان و کاک ئاکۆ قادر، باسی لەوە کردووە ئەو کێشەی تەندروستی هەیە و قاچی ئازاری هەیە، بۆیە لەبەر کاروباری تایبەتی ناتوانێت بەردەوامبێت، نەک ئەو کێشانەی کە ئێستا باسی دەکات.
بۆ بەرچاو ڕوونی هەموو لایەکیش شایستە داراییەکانی ستافی هونەری و یاریزانانی ساڵی ڕابردوو بەتەواوەتی دراوە و هیچ مووچە و پاداشتێکی ساڵی ڕابردوو نەماوە نەدرێت، بۆ ئەم وەرزەش بەهەوڵ و پشتیوانی چەند کەس و لایەنێک بەردەوامین لەدابینکردنی پاڵپشتی دارایی.

دواینجاریش کەقسە لەگەڵ ڕاهێنەر کراوە باسی لەوەکردوە ئەو ئامادەیی هەمووجۆرە هاوکاری و پشتیوانیەکە بۆ یانەکەو هیچ کێشەیەکی نیە تەنیا وەک خۆی باری تەندروستی ڕێگەی پێنادات بەردەوامبێت.

هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەهەر شوێن و لەهەر جێگایەکی دیکە بەردەوامبێت سوپاس بۆ ئەرک و ماندوبونەکانی لەماوەی ڕابردوودا)

بۆ وەبیرهێنانەوە ساڵی پار ڕەمزی ساڵح یانەی سەیدسادقی لە ڕیزی یانە پلەیەکەکانەوە گەیاندە ڕیزی یانە پەنایابەکانی کوردستان.

بابەتی زیاتر

Back to top button