ئه‌مریکا

چەند ئامارێكی مێژووی كۆپا ئەمریكا

Yariga App

یاریگا- وەك ئاشكرایە هەوادارانی تۆپی پێ چاوەڕوانی پاڵەوانیەتی كۆپا ئەمریكان كەوا بڕیارە یاریەكانی لە بەڕازیل لە بەرواری 15 مانگ بەڕێوەبچێت.

لەم بابەتەدا تیشك دەخەینە سەر چەند ئامار و ژمارەیەكی مێژووی پاڵەوانیەتیەكە:

– ئەفسانەی بەڕازیلی پێلێ تەنها بەشداری یەك پاڵەوانیەتی كۆپا ئەمریكای كرد ئەویش تەمەنی 19 ساڵ بوو

– هەلبژاردەی ئیكوادۆر خاوەنی خراپترین هێڵی بەرگریە لە مێژووی كۆپا ئەمریكادا كە 311 گۆڵی لێ تۆمار كراوە

– هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبردنە لە مێژووی كۆپا ئەمریكادا كە توانیوەیەتی 455 گۆڵ لە پاڵەوانیەتیەكە تۆمار بكات

– ئەو یاریزانانەی زۆرترین گۆڵیان تۆمار كردووە لە مێژووی كۆپا ئەمریكادا:

زیزینهۆ 🇧🇷 17 گۆڵ
میندێز 🇦🇷 17 گۆڵ
تیۆدۆر 🇵🇪 15 گۆڵ
سیفرینۆ 🇺🇾 15 گۆڵ

– هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خاوەنی زۆرترین دۆڕانە لە یاریە كۆتاییەكانی پاڵەوانیەتیەكە 14 جار تووشی شكست بووە

– یەكەم گۆڵی مێژووی پاڵەوانیەتیەكە لەلایەن یاریزانی ئۆرۆگوای خۆسێ باندیبین تۆمار كراوە

– یەكەم یاری مێژووی پاڵەوانیەتیەكە لە نێوان ئۆرۆگوای و چیلی ئەنجادراوە.

– هەڵبژاردەی پاراگوای گەشتە یاری كۆتایی كۆپا ئەمریكای 2011 بە بێ ئەوەی هیچ یاریەك بباتەوە لە پاڵەوانیەتیەكەدا

– گۆڵپارێزی چیلی سێرجیۆ لیڤنجیستۆن تاكە یاریزانە بەشداری زۆرترین یاری كردبێت لە پاڵەوانیەتیەكە 34 یاری

بابەتی زیاتر

Back to top button