
یاریگا–
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانیان لەم وەرزە، دەنگۆیەک هەیە کە رۆناڵد کومانی راهێنەری هۆڵەندی دوور بخەنەوە و تاوەکو ئێستاش ناوی چەند راهێنەرێک وەکو شوینگرەوەی بڵاوبووەتەوە.
لە نوێترین دەنگۆدا رادیۆی RMC فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، ئۆسکار گارسیا راهێنەری یانەی رێمسی وڵاتەکەیان نوێترین پاڵێوراوە بۆ شوێنگرەوەی راهێنەرە هۆڵەندیەکەی بلاوگرانا، ئەم راهێنەرە ئیسپانیە بەم دواییە لەگەڵ کارگێری یانە کەتەلۆنیەکە کۆبووەتەوە.
ئۆسکار پێشتر یاریزانی یانەی بارسێلۆنا بووە و دوای وازهێنانی لە یاری کردنیش ماوەیەک راهێنەرایەتی تیپی 19 ساڵانی ئەو یانەیەی کردووە. ناوبراو وەرزی رابردوو راهێنەری یانەی سێلتاڤیگۆ بووە و ئەم وەرزەش بووەتە راهێنەری یانەی رێمسی فەرەنسا.