ئینگلتەرا

دایکی رۆناڵدۆ: کوڕەکەی لە خۆی باشترە

یاریگا-دایکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەونێکی خۆی بەر لە مردنی ئاشکرادەکات و باسی کوڕە گەورەکەی کریستیانۆش دەکات.

دۆلۆرۆێس ئاڤیێرۆی دایکی رۆناڵدۆ لە لێدوانێکدا کە لە ماڵپەڕی گۆڵ بڵاوکراوەتەوە دەڵێت “هەمیشە بە رۆناڵدۆ دەڵێم بەر لەوەی بمرم دەمەوێت جارێکیتر یاری بۆ سپۆرتینگ ئەنجام بدەیتەوە، ئەویش دەڵێت با بزانین چۆن دەبێت بەڵام ئەگەر ئەویش نەگەڕێتەوە، ئەوا کریستیانینهۆ (کریستیانۆ رۆناڵدۆی بچووک) یارییان بۆ دەکات، لە راستیدا لە تەمەنی خۆیدا  ئەو لە رۆناڵدۆ باشترە”.

دۆلۆرێس رۆڵێکی گرنگ دەگێڕیت لە ژیانی کریستیانۆ رۆناڵدۆدا و پەیوەندییەکی بەهێزی خێزانی لە نێوان منداڵەکانی رۆناڵدۆ و نەنە یاندا هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button