یاریگا-
خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پەیامێكی تایبەت بۆ هاندەرانی یانەكەی دەنێرێت.
بارسێلۆنا لە نێو یاریگای خۆیدا بە گۆڵێك لەگەل گرانادای میوانی یەكسان بوون ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پێنجەمی لالیگای ئیسپانیا.
سەبارەت بە بارودۆخی یانەكەی لە پارچە ڤیدیۆیەكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دایناوە لاپۆرتا دەڵێت:
” سڵاو لە هەمووان ، داواتان لێدەكەم بەردەوام بن لە هاندانی یانەكە وەك هەمیشە كە ئێوە دەیكەن ، تیمەكە ئێستا پێوویستی پێیەتی ، ئەمانە چەند ساتێكی سەختن ، دەبێت هەموومان پێكەوە بین ، ئەم هەفتەیە تیمەكەمان بە یاوەری شاندێكی یانەكە دەبێت بۆ ئەوەی بەشداری لە یاریەكەی كادێز بكەین ، لەوێ چاوەڕێتان دەكەین ، نازانم لە یاری كادێز چی ڕوودەدات ، بەڵام لە یاری لیڤانتی دەبێت لە كامپ نۆو لەگەڵمان بن ، بەردەوام بن لە هاندانی یانەكە ، تیمەكە پێوویستی بەوەیە و دەبێت ئارام بگرین ، ئێمە دەزانین كە دەبێت چی بكەین و هەموو شتێك چاك دەكەینەوە ”.