ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا دەیەوێت هاندەرانی یانەکەی شۆک بکات

Korek Telecom

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزە، تووشی رەخنەیەکی زۆر بونەتەوە و بە تایبەت دوای دەستبەرداربوون لە لیۆنێل مێسی ئەفسانەی پێشووی یانەکەی.

ماڵپەری ئێل ناسیۆنالی ئیسپانی بڵاویکردەوە، خوان لاپۆرتا سەرۆکی بلاوگرانا لە هەوڵی ئەوەدایە پێپ گواردیۆلا راهێنەری پێشووی یانەکەی رازی بکات، بۆ ئەوەی لە دوای رۆناڵد کومان، ببێتە راهێنەری یانەکەی، بەڵام ئەو راهێنەرە تاوەکو ئێستا وەڵامی داواکاری سەرۆکەکەی بلاوگرانای نەداوەتەوە.

گواردیۆلا تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەی مانچیستەر سیتی ئینگلیزی هەیە و تاوەکو ئێستاش ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە ئەو راهێنەرە لە داهاتوو دەیەوێت راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەک بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!