یاریگا–
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری بڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا بە هۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی و کێشە تایبەتیەکانی، بەهای لە بۆرسەی یاریزانان کەمی کردووە.
ماڵپەری CIES کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی بەهای یاریزانان لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردۆتەوە یاریزانە بڕازیلیەکە بە هۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی و هەروەها کێشە تایبەتیەکانی وەکو پێدا هەڵچونەوە لەگەڵ یاریزانانی یانەکەی و هاندەران، هەروەها تۆمەتبار کردنی بە دەست درێژی سێکسی، نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ لە بەهای کەمی کردووە و ئێستا نرخی لە بۆرسەی یاریزانان 100 بۆ 150 ملیۆن یۆرۆیە، لە کاتێکدا پێنج مانگ پێش بەهاکەی نزیکەی 213 ملیۆن یۆرۆ بووە.
ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی لە راپۆرتەکەیدا ئاماژە پێکردووە ئەو کۆمپانیایەی سپۆنسەری ئەو یاریزانەشیان هەیە وەکو کۆمپانیای نایکی و رێد بول لەوانەیە لە داهاتوو گرێبەستەکانیان لەگەڵ نێیمار هەڵوەشێنن، ئەمەشیان زیانێکی زیاتری پێدەگەینێت.