ئه‌وروپائینگلتەرا

” لێدانێکی سزا لەسەر رۆناڵدۆ نەگیرا ”

Yariga App

یاریگا
یانەی مانچێستەر یونایتد لە گەڕی پێنجەمی پرێمەرلیگ توانی بردنەوەیەکی گرنگ بەرامبەر وێستهام یونایتد لە یاریگای ئەو یانەیە بەدەست بێنێت و کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی یەکێک لە گۆڵەکانی یانەکەی بکات.

دوای یارییەکە ئاندی گرای شرۆڤەکار لە کەناڵی بین سپۆرتی قەتەری سەبارەت بە بەرکەوتنی بەرگریکاری وێستهام لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەناو ناوچەی سزای تیپی بەرامبەر گووتی ” دیمەنەکە لێدانی سزا بوو و نازانم ناوبژیوان چۆن لێدانەکەی هەژمار نەکرد و لە هەمان کاتدا ناوبژیوانانی ژووری ڤاریش هیچ بریارێکیان لەسەر دیمەنەکە نەدا ”.

لە یارییەکە دووجار کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری مان یو بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ بەرگریکارانی بەرامبەر، داوای لێدانی سزای کرد، بەڵام نابژیوانی یارییەکە هەردووجار رەتیکردەوە لێدانی سزا هەژمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button