Video Goal

ڤیدیۆ: شیکاری بیێن سپۆرت بۆ ڕووداوەکانی یاریەکەی وێستهام و مانچێستەر

Yariga App

یاریگا- شیکاری کەناڵی بیێن سپۆرت بۆ ڕووداوەکانی یاریەکەی وێستهام و مانچێستەر بۆچوونی جیاواز لەخۆ دەگرێت.

لە یاریەکەدا ئەستێرەی پۆرتوگاکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سێ جار داوای لێدانی سزایکرد و هیچی بۆ هەژمارنەکرا، وە ڤاریش بەشداری حاڵەتەکانی نەکرد، لە دواساتیشدا لێدانێکی سزا بۆ مان یونایتد هەژمارکرا و دیخیا لێدانە سزاکەی گەڕانەوە.

سەبارەت بەلێدانە سزاکەی وێستهام هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی لێدانێکی سزای دروستبوو.

سەربارەت بەحاڵەتەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش (محمد ئەبو تریکە) پێی وایە دوو لێدانی سزای دروست بۆ ڕۆناڵدۆ هەژمارنەکراوە و لانی کەم دەبوایە لێدانێکی سزای بۆ هەژمار بکرایە.

لەدرێژەی قسەکانیدا ئەبو تریکە دەڵێت ڤار تەنها بۆ وێستهام کاری دەکرد و بۆ مان یونایتد کاری نەدەکرد، وە زیاتر لەسەر بابەتەکە دەڵێت و پێی وایە بەرگریکارەکەی وێستهام چۆکی بەکارهێناوە و بەچۆکی کریستیانۆی خستووە بۆیە لێدانێکی سزای دروسبووە و هەژمار نەکراوە.

بەڵام جیاواز لە ئەبو تریکە، حاتەم تەڕابلسی پێوایە بڕیارەکانی ناوبژیوان دروستبوون و لێدانی سزا بۆ دۆن لە ئارادا نەبووە، حاتەم دەڵێت کریستیانۆ خۆی بە یاریزانەکاندا دەکێشێت و برگریکاریش چۆکی بەرەو تۆپەکە دەجوڵێنێت نەک ڕۆناڵدۆ بۆیە لێدانی سزا نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button