ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

کالابریا: رانەهاتووین بەرامبەر ئەو خێراییەی لیڤەرپوول یاری بکەین

دەیڤد کالابریا کاپتنی یانەی ئەیسی میلان دان بەوەدا دەنێت ئەوان پێویستیان بە کاتە تاوەکو بتوانین لەسەر شێواز و ریتمی یانە گەورەکانی چامپیۆنزلیگ رابێن.

شەوی رابردوو لیڤەرپوول ٣-٢ شکستی بە میلان هێنا، لەو یارییەی زۆرینەی یاریزانانی یانەکە یەکەمجاریان بوو بەشداری لە خولی پاڵەوانەکان بکەن.

کالابریا وتی “لیڤەرپوول زۆر بە بەهێزی دەستییان پێکردن و بە ریتمێکی خێرا یارییان دەکرد و یەکێکن لە باشترین تیمەکانی جیهان، یارییەکی زەحمەت بوو هەستمان دەکرد لە هەمان کاتدا چەند یارییەکی جیاواز دەکەین و نەمانتوانی جڵەوی یارییەکە بگرینە دەست بەڵام نەترساین و توانیمان پێشبکەوین تاوەکو بە هەڵەیەک گۆڵی بردنەوەمان لێکرا، رانەهاتووین بەو کەشە و زۆربەمان یەکەمجار بوو بەشداری خولەکە بکەین هەر بۆیە پێم وایە یارییەکی باشمان ئەنجامدا بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخەکە”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button