ئهوروپاچامپیۆنزلیگ
ناگلیسمان: دەمانتوانی گۆڵی زیاتر تۆمار بكەین

یاریگا-
جولیان ناگلیسمانی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان لە بارسێلۆنا.
بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشنی كرد و یاریەكەی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام دۆڕاند و گۆڵەكانیش لەلایەن تۆماس مۆلەر گۆڵێك و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی دوو گۆڵ تۆمار كران.
لە دوای یاریەكە ناگلیسمان ووتی: دڵخۆشم بە بردنەوە گەورەكەمان لە بارسێلۆنا ، دەمانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربكەین ، پێوویستە بەردەوام بین لە كاركردن.
هەروەها ڕاهێنەرە 34 ساڵانەكە ڕاشیگەیاند ڕۆژێك پشوو دەدات بە یاریزانەكانی و ڕۆژی هەینی دەگەڕێنەوە بۆ ڕاهێنانەكان.