ئهوروپا
لیڤاندۆڤسكی جیاوازیەكەی لەگەل میسی و ڕۆنالدۆ زیاتر كرد
یاریگا-
ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی جیاوازیەكەی لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و كیلیان ئیمباپێ و ئیرلینگ هالاند و لیۆنێل میسی زیاتر كرد.
بایرن میونشن بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بارسێلۆنای بردەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، لیڤاندۆڤسكی توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.
بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان لە سەرەتای ساڵی 2019/2020 ەوە تا ئێستا لیڤاندۆڤسكی 113 گۆڵی تۆمار كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان ، بەوەش جیاوازیەكەی لەگەڵ نزیكترین ڕكابەری بۆ 37 گۆڵ زیاتر كرد.
لە ڕیزبەندی دووەم كریستیانۆ ڕۆنالدۆ و كیلیان ئیمباپێ دێت بە 76 گۆڵ و لە دوای ئەوانیش ئیرلینگ هالاند دێت بە 73 گۆڵ و دواتریش لیۆنێل میسی بە 69 گۆڵ.