ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ژمارەیەكی میسی لە چامپیۆنسلیگ یەكسان كردەوە

Yariga App

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ژمارەیەكی پێوانەیی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی یەكسان كردەوە.

یۆنگ بۆیزی سویسری میوانداری مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی كرد و توانی یاریەكەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە خولەكی 13ی گێمی یەكەمی یاریەكەدا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تاكە گۆڵەكەی شەیتانە سورەكانی تۆمار كرد.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵی لە 36 یانەی جیاواز تۆمار كردووە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، بەوەش یەكسان بوویەوە لەگەڵ ڕكابەری هەمیشەی لیۆنێل میسی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button