ئیسپانیا

ئامارێکی شێتانەی بەنزیمە و ڤینیسیوس

Yariga App

ئاستە بەرزەکەی سەرەتای وەرزی بەنزیمە و ڤینیسیوس، هاندەرانی ریاڵ مەدریدی شاگەشکردووە.

ئامارەکانی ئەو دوو یاریزانە لە چوار یاری سەرەتادا ئاسایی نین.

مەدرید توانیوییەتی ١٣ گۆڵ لەو چوار یارییەدا تۆماربکات، لەو ژمارەیە نۆ گۆڵیان لەلایەن ئەو دوو یاریزانە تۆمارکراون (بەنزیمە ٥، ڤینیسیوس ٤) ئەمەش دەکاتە ٧٠٪ی کۆی گۆڵەکانی یانەکە.

جگە لە گۆڵ، بەنزیمە هاوکات چوار گۆڵی درووستکردووە و ٣٠٪ی سەرجەم گۆڵە درووستکراوەکان لەلایەن ئەو یاریزانەوە بووە.

ڤینیسیوس لە دوو یاریدا وەکو یاریزانی یەدەگ بەشداری کردووە!

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button