
یاریگا-
یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی درێسی سێیەمی یانەكەی بۆ یاریەكانی وەرزی نوێ ئاشكرا كرد.
بە پارچە ڤیدیۆیەك لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر یانە فەڕەنسیەكە درێسی سێیەمی یانەكەی بۆ وەرزی نوێ ئاشكرا كرد.
لە ڤیدیۆكەدا هەریەك لە لیۆنێل میسی و كیلیان ئیمباپێی و نەیمار دا سێلڤا و چەند یاریزانێكی دیكەی پاریس دەبیندرێن.
🆕👕⚫ 𝗗𝗲 𝗹’𝗼𝗯𝘀𝗰𝘂𝗿𝗶𝘁𝗲́ 𝗷𝗮𝗶𝗹𝗹𝗶𝘁 𝗹𝗮 𝗹𝘂𝗺𝗶𝗲̀𝗿𝗲
Découvrez notre nouveau maillot 𝑇ℎ𝑖𝑟𝑑 21/22 et sa collection à dominance noire et grise 🤩#𝗧𝗼𝘂𝗷𝗼𝘂𝗿𝘀𝗣𝗮𝗿𝗶𝘀
— Paris Saint-Germain (@PSG_inside) September 13, 2021
پاریس سان جێرمان لە ڕیزبەندی یەكەمی خولی فەڕەنسی دێت بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ دوای كۆتایهاتنی پێنج هەفتە.