ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

نێیمار یەک مانگ بە هۆی پێکان دوور دەکەوێتەوە

Yariga App

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری هەڵبژاردەی بڕازیل بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، نزیکەی چوار هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی بڵاویکردەوە یاریزانە بڕازیلیەکەیان بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، نزیکەی چوار هەفتە ناتوانێت راهێنان بکات، هەرچەندە سەرەتا پێشبینی دەکرا ماوەی دوور کەوتنەوەی زیاتر، بەڵام پێکانی ئەمجارەیان وەک پێکانەکانی رابردووی نیە.

نێیمار لە یاری دۆستانەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر قەتەر تووشی پێکان بوو و بەم هۆیەوە کۆپا ئەمریکاشی لەدەستدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button