ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

دواین زانیاریەكانی پاریس سەبارەت بە تەندروستی سێرجیۆ ڕامۆس

Yariga App

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی كۆتا زانیاریەكانی سەبارەت بە بارودۆخی یاریزانە پێكراوەكانی ئاشكرا كرد.

چاوەڕوان دەكرێت سبەینێ كاتژمێر 18:00 پاریس سان جێرمان میوانداری كلیرمۆن دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی فەڕەنسی.

پاریس سان جێرمان لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: كۆلین داگبا ڕاهێنانە تاكە كەسیەكانی دەستپێكرد و ڕۆژی دووشەممە پەیوەندی بە ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكانەوە دەكات.

سەبارەت بە سێرجیۆ ڕامۆس ڕایانگەیاند: سێرجیۆ ڕامۆس هەفتەی ڕابردوو لە كاتی وەرگرتنی چارەسەری جەستەیی هەستی بە ئازار كردووە لە قاچیدا و بەوەش وادەی گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان دوادەكەوێت و هەفتەی داهاتوو ڕاهێنانی تاكە كەسی دەست پێدەكات.

سەبارەت بە ماركۆ ڤێراتی ئاشكرایانكرد: ماركۆ ڤێراتی لە ژێر چاودێریدایە بەهۆی پێكان لە ئەژنۆیدا و وا بڕیارە لە ماوەی 48 كاتژمێردا بگەڕێتەوە یاریگاكان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button