ئه‌وروپا

گۆس هیدینك وازهێنانی لە ڕاهێنەرەیەتیكردن ڕاگەیاند

Yariga App

یاریگا-

گۆس هیدینكی هۆڵەندی ڕاهێنەری پێشووتری ڕیاڵ مەدرید وازهێنانی خۆی لە ڕاهێنەرایەتیكردن ڕاگەیاند.

ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی كوراساو لە تەمەنی 74 ساڵیدا بەشێوەیەكی فەرمی وازهێنانی لە ڕاهێنەرەیەتیكردن ڕاگەیاند.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا كە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە گۆس هیدینك ووتی: لەگەڵ سەرۆكی كوراساو قسەم كردووە و گەشتووینەتە ڕێككەوتن كە من وازهێنانم لە یاریكردن ڕابگەیەنم و بەوەش بە تەواوی دووردەكەومەوە و ڕایگەیاند هیچ كات بیر لە ڕاهێنەرایەتیكردنی هیچ هەڵبژاردە و. یانەیەك ناكاتەوە.

گۆس هیدینك لە ساڵی 1982 دەستی بە ڕاهێنەرایەتیكردن كردووە و ڕاهێنەری چەندین یانە و هەڵبژاردە كردووە لەوانە ئایندهۆڤن ، ڕیاڵ مەدرید ، ڤالینسیا ، ڕیاڵ بیتس ، چێڵسی ، كۆریا ، ئوستورالیا ، ڕوسیا ، توركیا و هۆڵەندا.

Back to top button