ئهوروپا
گریزمان ژمارەیەكی پلاتینی یەكسان كردەوە
یاریگا-
ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی مێژوویی میشێل پلاتینی یەكسان كردەوە.
هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام توانی لە هەڵبژاردەی فنلەندا بباتەوە و هەردوو گۆڵەكەش لەلایەن گریزمانەوە تۆمار كرا.
بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان گریزمان 41 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا تۆمار كردووە و بەوەش ژمارەكەی میشێل پلاتینی یەكسان كردەوە.
هەمان سەرچاوە دووپاتیشیكردەوە گریزمان سێیەم گۆڵكاری مێژووی هەلبژاردەی فەڕەنسایە لە دوای تێری هێنری بە 51 گۆڵ و ئۆلیڤیە جیرۆ بە 46 گۆڵ.