ئیسپانیائینگلتەرا

هازارد: هیوادارم هەموو ساڵێك لەگەل ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی چێڵسی ببینەوە

Yariga App

یاریگا- ئیدین هازاردی بەلجیكی و یاریزانی پێشووی چێڵسی و ئێستای ڕیاڵ مەدرید پەیامێكی ماڵئاوایی ئاڕاستەی هادەرانی بلوز كرد و تێیدا باس ل سەختی ئەو بڕیارە دەكات كە داویەتی.

هازارد لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك: جێهێشتنی چێڵسی سەختترین و گەورەترین بڕیاری ژیانم بوو تا ئێستا، هەموو چركەكانم خۆش وویست و هیچ كات بیرم لە ڕۆشتن نەكردووەتەوە.

بەردەوام بوو ووتی: چێڵسی و هاندەرەكانی بەشێكی تایبەتن لە ژیانم، وەرزی داهاتوو سەیری سەرجەم یاریەكانیان دەكەم، هیوادارم لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕووبەڕووی یەك ببینەوە هەموو وەرزێك.

هازارد لە چێڵسی 352 یاری ئەنجامداوە و توانیوەیەتی 110 گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button