یاریگا-
دیك ئەدڤۆكات ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دووپاتیكردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هیچ هەڵبژاردەیەك ناترسن.
ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 21:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەلبژاردەی عێراق و ئێران لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ڕوووبەڕووی یەك دەبنەوە.
لە كۆبونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر ئێران ووتی: هەموو یاریەك شێوازێكی تایبەتی هەیە ، بە شێوازی هێرشبەری بەرامبەر ئێران یاری دەكەین ، دوای ئەوەی لە یاری بەرامبەر كۆریا بە شێوازی بەرگری یاریمان كرد.
هەروەها ووتیشی: بە شێوازی بەرگری بەرامبەر كۆریا یاریمان كرد بەڵام لە یاری بەرامبەر ئێران بە پێچەوانەوە بە شێوازی هێرشبەری یاری دەكەین چونكە ئامانجمان بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەكەیە.
لە كۆتایشدا ووتی: بە باشی هەڵبژاردەی ئێران دەناسم ، ئەوان هەڵبژاردەیەكی نایابن لە ئاسیا ، بەڵام ئێمە ئامانجمان سێ خاڵی یاریەكەیە.