خوله‌کانی دیکە

ماریۆ گۆتزە گرێبەستەكەی لەگەڵ ئایندهۆڤن نوێكردەوە

Yariga App

یاریگا-

یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی ماریۆ گۆتزەی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەكەی نوێكردەوە.

لە هاوینی 2020 ماریۆ گۆتزە لە بروسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی ئایندهۆڤنەوە كرد.

ئایندهۆڤن لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی ماریۆ گۆتزەی ڕاگەیاند تا هاوینی 2024.

دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی گۆتزە ووتی: ئایندهۆڤن ئەو یانەیە كە شوێنێكی تایبەتی هەیە و ئامانجەكانی دیارە ، پێم خۆشە كە بەشێكم لەم یانەیە و زۆر دلخۆشم بە بەردەوام بوونم لە ئایندهۆڤن.

بابەتی زیاتر

Back to top button