ئه‌وروپائیسپانیا

دزەپێكردنی پرۆفاكسەكەی میسی كە ساڵی ڕابردوو ناردی بۆ بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا-

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی پرۆفاكسەكەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرا كرد كە ساڵی ڕابردوو ناردی بۆ بارسێلۆنا بە مەبەستی جێهێشتنی یانەكەی.

لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو لیۆنێل میسی پرۆفاكسێكی ئاڕاستەی یانەكەی كرد بە مەبەستی جێهێشتنی یانەكەی.

لەوپەیامەدا لیۆنێل میسی كە بۆ جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی ئەو كاتی بلاوگرانای ناردووە نووسیوویەتی:

” لێرەوە و بەپێی بەندەكانی 3-1 لە 25ی مانگی 11ی ساڵی 2017 ئارەزووم دەربری بۆ كۆتاییهێنان بە گرێبەستەكەم وەك یاریزانێكی پیشەگەر لە 30 مانگی 8ی 2020”.

” من لەوە تێدەگەم كە ماوەی یەكلایەنەی كۆتاییهێنان بە گرێبەستەكەم بەسەرچووە ، بەڵام دەبێت بەپێی هەلومەرجی نائاسایی لێكبدرێتەوە كە لە وەرزی 2019/2020 بەسەرمانبرد بەهۆی دۆخی ئاگاداركردنەوە و هەبوونی ڤایرۆسی covid-19”.

” بەهۆی ئەو بارودۆخەوە وەرزی 2019-2020 كۆتایی پێهات بە بێ هیچ نازناوێک بۆ یانەكەمان ، هەرچۆن بێت دوای 10 ڕۆژ لە كۆتاییهاتنی وەرز و لەسەر ئەو بەندەی كە ڕێككەوتین لەسەری دەمەوێت لە 30 مانگی 8ی 2020 كۆتایی بە گرێبەستەكەم بهێنم لەگەل بارسێلۆنا ”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button