یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی خوان لاپۆرتای سەرۆكی بارسێلۆنا و ساموێل ئۆمتیتی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانەكەیان ئاشكرا كرد سەبارەت بە داهاتووی یاریزانەكە.
بارسێلۆنا لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا هەوڵی دەستبەرداربوون لە بەرگریكارە فەڕەنسیەكەی دەدا بەڵام یاریزانەكە ڕەتیكردەوە یانەكەی جێبهێڵێت.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئۆمتیتی دەیەوێت خۆی بسەلمێنێت بۆ یانەكە و بۆ ئەو مەبەستەش ڕاهێنەرێكی جەستەی تایبەت بە خۆی گرتووە.
هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كاتێك یاریزانەكە ئەوەی بۆ لاپۆرتا باس كردووە سەڕۆكەكەی بارسێلۆناش ڕایگەیاندووە كە چانسی پێدەدرێتەوە بۆ دووبارە یاریكردن.