ئهوروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ
لیستی یاریزانەكانی مانچێستەر یونایتد بۆ یاریەكانی چامپیۆنسلیگ

یاریگا-
ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو بلاوكردەوە.
مانچێستەر یونایتد لە كۆمەلەی شەشەم دێت شانبەشانی هەریەك لە یانەكانی ڤیاڕیال و ئەتلانتا و یۆنگ بۆیز.
لە لیستەكەدا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی نوێی یانەكە دەبیندرێت.
گۆڵپارێزەكان: دی خیا ، تۆم هیتۆن ، دین هەندرسۆن
هێلی بەرگری: لیندلۆڤ ، بایلی ، ماگوایەر ، ڤاران ، دالۆت ، لوك شاو ، تیلیس ، پیساكا.
هێلی ناوەند: پۆگبا ، ماتا ، لینگارد ، دیالۆ ، فرێد ، بڕۆنۆ فێناندێز ، جادۆن. سانچۆ ، نیمانیا ماتیچ ، ڤان دی بیك ، ماكتومینای.
هێلی هێرشبردن: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، ئەنتۆنی مارسیال ، ڕاشفۆرد ، كاڤانی.