ئێمرسۆن باسی فرۆشتنە سەیروسەمەرەکەی دەکات لەلایەن بارسێلۆناوە
یاریگا-ئیمرسۆن رۆیاڵ دڵتەنگە و مامەڵەی بارسا ئازاری داوە پاش ئەوەی لە هەمان دەرگای گواستنەوەدا کڕدرا و فرۆشرا بە تۆتنهام.
بەرگریکارە بەڕازیلییەکە لە مانگی شەش دا لە ریاڵ بیتسەوە روویکردە بارسا، خوان لاپۆرتای سەرۆک رایگەیاند چاویان لەوەیە ئەو یاریزانە بۆ ساڵانێکی زۆر بمێنێتەوە، بەڵام راستەوخۆ فرۆشرا کاتێک لە مانگی هەشت تۆتنهام ٣٥ ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی ئەو یاریزانە کرد.
ئیمرسۆن ئەمڕۆ بۆ مارکا وتی “پێم وابوو یانەکە دەیویست بمهێڵێتەوە، چونکە لە پێکهاتەی سەرەکیدابووم رۆژی یەکشەممە و دوای ئەوە بە ئاسوودەیی چووم بۆ مەشقەکان، لەوێ بینیم کە بارسا لە گفتوگۆدان لەگەڵ تۆتنهام و بە خێرایی هەموو شتێک دەگۆڕیت، من نەمدەزانی چی روودەدات چونکە ئاگام لە هیچ نەبوو. ئێوارەکەی بەڕێوەبەرانی بانگییان کرد و پێیان وتم یانەکە دەیەوێت بمفرۆشێت چونکە بارودۆخی باش نیە و لەبەر ئەوە دەیانەوێت بمفرۆشن”.
ئیمرسۆن بەردەوام بوو وتی “من دەمویست لە بارسا بمێنمەوە چونکە ئاستی خۆم دەزانم و نیازم ئەوەبوو لەگەڵ ئەو یانەیە سەرکەوتن بەدەست بهێنم، زوو تێگەیشتم هەرچییەک بڵێم هەر دەمفرۆشن و بەقسەی خۆش بەڕێم دەکەن، مامەڵەکەیان زۆر ئازاری دام. دەکرا بە شێوەیەکی دیکە بمفرۆشن و مامەڵەیەکی باشترم لەگەڵ بکەن”.